هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دڵشێر کەفەر ناسح رۆژی ٢٤ی شوبات لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا شەهید بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دڵشێر کەفەر ناسح رۆژی ٢٤ی شوبات لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا شەهید بووە.
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهید بوو.
HRE رایگەیاند:"رۆژی ٢٤ی شوبات شەڕڤانێکیان بە ناوی دڵشێر کەفەر ناسح لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، شەهید بووە.
هاوڕێ دڵشێر لە ناو خانەوادەیەکی عەرەبدا لەدایک بوو. بەشدار بووە لە تێکۆشانی دژی هێرشە داگیرکەرییەکاندا و بوو بە شەڕڤانێکی شەرەفمەند. هاورێ دڵشێر بڕوایەکی تەواوی بە تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسیی گەلی عەرەب و کورد هەبوو، لە دژی هەموو فکرێکی دواکەوتوو وەکو شەڕڤانێکی بە بڕیار وەستایەوە و دوا جاریش چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە.
ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە یە:
نازناو: دلشێر کەفەر ناسح
ناوی تەواو: عەلی کەنجۆ
ناوی دایک:خالیا
ناوی باوک:محمد
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عەفرین-٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ دڵشێردا گشت شەهیدە قارەمانەکانمان بە رێزەوە بە بیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین."
ز.ش