لە عەفرین ٥ داگیرکەر کوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکانیش تەقێنرانەوە
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە دژی چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٥ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکان تەقێنرایەوە.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە دژی چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٥ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکان تەقێنرایەوە.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین راگەیاندراوێکیان لەبارەی چالاکییەکانى هێزەکانیانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
"رۆژی ١٤ی شوبات لە گوندی جەلەم لە ناوچەى جندرێسی عەفرین لە دژی سەرەک چەتەیەک چالاکییەکى سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەرەک چەتەیەک کوژرا و ٢ ئۆتۆمبێلی ئەو سەرەک چەتە و گروپەکەی تەقێنرانەوە.
هێزەکانمان رۆژی ١٩ی شوبات لە رێگای نێوان ناوچەى بلبلی و گوندی شەنگال لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران.
بۆردومان و جموجوڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چاودێرییەکانیش لەو ناوچەکە بەردەوامیى هەیە".
ژ.ت