ڕیگای ئێم٥ دوای ٧ ساڵ بە ڕووی خەڵکی مەدەنیدا کرایەوە
ڕیگای ئێم٥ی نێوان حەلەب و دیمەشق دوای ٧ ساڵ بە ڕووی خەڵکی مەدەنیدا بۆ هاتوچوو کرایەوە.
ڕیگای ئێم٥ی نێوان حەلەب و دیمەشق دوای ٧ ساڵ بە ڕووی خەڵکی مەدەنیدا بۆ هاتوچوو کرایەوە.
ڕیگای سەرەکی نێوان حەلەب و دیمەشق دوای ٧ ساڵ بۆ هاتوچووی خەڵکی مەدەنی کرایەوە. رێبواران کە دوای ٧ ساڵ بۆ جاری یەکەم ڕێگاکەیان بەکارهێنا، وێنەی رێگاکەیان گرت و بۆ ئاژانسەکەمانیان نارد.
وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا عەلی حامود دوێنی ڕایگەیاند، ڕیگای نێوان حەلەب و شام بە شێوەیەکی بێسنور بە ڕووی هاوڵاتیانەوە بە فەرمی کراوەتەوە.
ڕیگاکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ەوە کەوتە دەستی گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا، ٧ ساڵە بەکارناهێنرێت، بەلام دوای ئۆپەڕاسیۆنی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتگیری ڕووسیا و ئێران، ڕێگاکە کۆنتڕۆڵکرایەوە.
ڕێگای ئێم٥ لە سنوری باشووری کوردستانەوە دەستپێدەکات و لە حەسەکە، ڕەقا، حەلەب، ئیدلب و شامەوە تێپەڕدەبێت و دەگاتە ئەردەن.
ف.ق