١٤ خێزانی کۆچبەر گەیشتنە تەل تەمر
١٤ خێزانی تر کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کۆچبەربوون، لەلایەن مەجلیسی تەل تەمرەوە پێشوازییان لێ کرا.
١٤ خێزانی تر کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کۆچبەربوون، لەلایەن مەجلیسی تەل تەمرەوە پێشوازییان لێ کرا.
١٤ خێزانی تر کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە کۆچبەربوون، لە کانتۆنی عەفرین_شەهباوە کۆچیان کرد و گەیشتنە تەل تەمر. خێزانەکان لەلایەن مەجلیسی تەل تەمرەوە پێشوازییان لێ کرا. مەجلیسی تەل تەمر ئەو ماڵانەی لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعشەوە چۆڵکراون بۆ کۆچبەران ئامادە دەکات. یەکێتیی پزیشکانی کانتۆنی جەزیرە بۆ تەندرووستی منداڵان و بەتەمەنەکان، درێژە بە کار و خەبات دەدات. کارەکان بۆ کۆچبەران لە ناوچەی هۆل بەردەوامە. لە هەرێمەکە خێمەی هاوکاری دانراوە و بە هاوکاری گەل و کۆمۆنە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کارەکان ڕێک دەخرێن.