بە جۆشەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا لە شێراوا بەردەوامە
بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری گەلان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا ڕاگەیاندرا. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، هەڵمەتەکە لە گوندی زیارەتی ناوچەیی شێراوا بەردەوامە.
بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری گەلان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا ڕاگەیاندرا. بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، هەڵمەتەکە لە گوندی زیارەتی ناوچەیی شێراوا بەردەوامە.
لە چوارچێوەیی هەڵمەتی نێونەتەوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەری گەلان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٩ی شوباتەوە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا ڕاگەیاندرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ١٢ی شوبات لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بە ڕاگەیاندراوێک ئەم هەڵمەتە دەستپێکرد.
ئەمڕۆ لە گوندی زیارەتی ناوچەی شێراواش، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا دەستپێکرد.
ئەندامی دەستپێشخەری گەل بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان جەمال یوسف ئاماژەی بەوەدا ئەمرۆ لە ناوچەی شێراوا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ئیمزا کۆدەکرێتەوە و وتی: "ئەم هەڵمەتە لەسەر هەموو ئاستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردوە. ئەمڕۆش لە گوندی زیارەتی ناوچەیی شێراوایە. بە هاوکاری گوندنشینان چووینە ناو گەلەوە. گەلیش بە جۆشەوە نزیک دەبنەوە، سورن لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."
هاوڵاتیەکی گوند محمەد ئەحمەد وتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ داوایی هەرچیمان لێبکرێت ئامادەیین. بەو هیواییەن لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێبەرمان ئازاد بێت."
بە گوێرەی پلانسازی هەڵمەتەکە: لە هەموو کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئیمزا کۆدەکرێتەوە.