بە مەراسیمێک یادی ٧٨ شەهید بەرزڕاگیرا
لە شاری تربەسپی بە مەراسیمێک یادی ٧٨ شەهیدی مانگەکانی ئاب، ئەیلول و تشرینی دووەم بەرزڕاگیرا.
لە شاری تربەسپی بە مەراسیمێک یادی ٧٨ شەهیدی مانگەکانی ئاب، ئەیلول و تشرینی دووەم بەرزڕاگیرا.
بە بەشداری ژمارەیە لە دانیشتوانی تربەسپی، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و بنەماڵەی شەهیدان لە هۆڵی پەیەدە، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی مەراسیمی یادکرنەوەی ٧٨ شەهیدی مانگەکانی ئاب، ئەیلول، تشرینی دووەمی ڕێکخرا.
دوای خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری، لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە محمەد جەمیل قسەیکرد و بەڵێنی بنەماڵەی شەهیدانی لە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی شەهیدان دووپاتکردەوە.
'ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ئازادی گەلانە'
لە بەردوامیدا جەمیل سەرنجی خستەسەر سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و دەستینیشانیکرد ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و فەلسەفەی خۆیەوە مەرامی پیلانگێڕانی بەتاڵکردەوە و ڕێگەی بۆ ئازادی گەل کردەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بە سینەڤیزیۆنێک وێنەی شەهیدان پیشاندرا و بەڵگەنامەی شەهیدبوونیان خوێندرایەوە.