' بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین'

هەریەک لە پێکهاتەکانی عەرەب هەزا محەممەد و عەبدولعەزیز ئەل عەلی ڕایانگەیاند کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن.

گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٤٤ مانگە بەردەوامە و نەتوانراوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیردرێت، لە نێو هەموو چین و توێژەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە کاردانەوەی لێکەوتووتەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی گرێ سپی، هەزا محەممەد، سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ بەبیرۆکە و فەلسەفەکەی گرنگییەکی بێوێنەی بە گەلان داوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو هەموو گەلانی بندەستدا سەری هەڵداوە و گەلانی بندەستیش لە ڕاستی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون، لە دژی سەرمایەداری و هەژموونخوازی، ڕێگایەکی دیکەیان بە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک دەست پێکردووە و پێویستە عەرەب و هەموو گەلانی دیکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."

هەروەها عیسا عەبدولعەزیز ئەلعەلی ئەندامێکی نەخۆشخانەی عومەر عەلوش لە عەین ڕایگەیاند؛ ئەوان وەک نەتەوەی عەرەب، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری ئازادی و چارەسەری کێشەکان دەبینن و وتی: "دەبێت حەقێقەتی ئازادی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ببینین. ئەم پرسەش زۆر گەورەیە و لە خزمەتی هەموو گەلاندایە، پێویستە ئەوە بزانین تێکۆشانمان لەسەر ئەم خاکە چییە و هەموو ڕۆژێک بۆ چی دەژین و دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین لە پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆ تێبگەین و هێڵی ژنی ئازاد باشتر بناسین."