به هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فه‌رهاد شبلییان كرد
له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به هه‌زاران كه‌س چوونه سه‌ردانی پرسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فه‌رهاد شبلی.
له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به هه‌زاران كه‌س چوونه سه‌ردانی پرسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فه‌رهاد شبلی.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ١٧ی حوزه‌یراندا له هه‌رێمی كه‌لاری سلێمانی له باشوری كوردستان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا فه‌رهاد شبلی و ٣ كه‌سی تر شه‌هیدبوون.
ئه‌مڕۆ هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی كانتۆنی قامیشلۆ، نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب و سوریان، نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، مه‌سه‌ده، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، ریشسپی عه‌شیره‌ته‌كان، ئه‌نجومه‌نه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له وێستگه‌ی كۆڕنیشی ناوچه‌ی دێرك كۆبوونه‌وه و سه‌ره‌خۆشیان له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید فه‌رهاد كرد. وێستگه‌كه به وێنه‌كانی شه‌هید فه‌رهاد شبلی و وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رازێنرابووه‌وه.
جێگری هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا حه‌سه‌ن كۆچه‌ر له مه‌راسیمی پرسه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "شه‌هید فه‌رهاد له شۆڕشی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دا رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا و به شه‌هیدبوونی خۆی ئازارێكی قورسی خسته ناو دڵی هه‌موومانه‌وه".
كۆچه‌ر باسی لهوهكر ئه‌م هێرش و كردنه ئامانجه‌ی هاوڕێیانیان، به ئامانجی پاكتاوی گه‌لی كورده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به ئاشكرایی ده‌ڵێت، "ئێمه به كردنه ئامانجی فهرماندهكانتان گه‌لی كورد پاكتاو ده‌كه‌ین".
حه‌سه‌ن كۆچه‌ر سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر كوردستان و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی كرد: "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌وڵ ده‌دات به هێرش و سیاسه‌تی خۆی كوردان له‌ناو ببات، به‌ڵام فاشیزمی تورك ناتوانێت دۆزی كورد له ناو ببات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك پێشوو نین. ئێستا كورد خاوه‌نی ئیراده و هێزن و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه‌ته نمونه".
كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی گۆڕینی دیموگرافیای هه‌رێمه داگیركراوه‌كان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به پاساوی بێ بنه‌ما سیاسه‌ت و زمانی توركی له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان ده‌سه‌پێنێت. ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات هێڵی سنوور له دێرك تا كۆبانێ داگیر بكات. هه‌روه‌ها به هه‌موو رێبازه‌كانی خۆی هه‌وڵ ده‌دات كه ناوچه‌كه له دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵ بكات".
حه‌سه‌ن كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه بۆ له‌ناوبردنی پلان و پیلانگیڕی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ئه‌وان هێڵی به‌رخودان و تێكۆشان درێژه‌پێده‌ده‌ن و به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی خۆی هێنا: " له فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌دا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بوونی نییه، هیچ هێزێك ناتوانێت ئیراده و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه له‌ناو ببات".
دواتر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی دێرك محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان قسه‌ی كرد و وتی، "شه‌هید فه‌رهاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی قاچێكی له‌ده‌ستدابوو، بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌ی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا نه‌وه‌ستا و بێ پسانه‌وه كار و چالاكی كرد".
عه‌بدولره‌حمان باسی له‌وه‌كرد، كه كردنه ئامانجی شه‌هید دیار و شه‌هید فه‌رهاد له باشوری كوردستان، هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ داگیركاری تورك نیشان ده‌دات. عه‌بدولڕه‌حمان بێده‌نگی حكومه‌تی عێراقی له به‌رامبه‌ر كردنه ئامانجی شه‌هید فه‌رهاد شبلی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه شه‌رمه‌زار كرد.
له‌سه‌رناوی كانتۆنی قامیشلۆش فاتمه تاهیر به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "شه‌هید فه‌رهاد خاوه‌نی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه باش و جوانه‌كان بوو، بۆ دۆزی گه‌له‌كه‌ی تێكۆشا و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سوریاوه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام دیسانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به دۆزی گه‌له‌كه‌ی هه‌بوو، بێ پسانه‌وه تێكۆشانی خۆی درێژه‌پێدا".
فاتمه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌سایه‌تیه نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕه‌كان ده‌كاته ئامانج، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده گه‌لی كورد كه بۆ دۆز و ئازادی خۆی تێده‌كۆشێت، تێكبشكێنێت.
له‌سه‌ر ناوی عه‌شیره‌ته‌كانیش شێخ سینان سه‌یدۆش وتی، "شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ فه‌رهاد شبلی كۆست و خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان. شه‌هیدان بۆ ئازادی گیانی خۆیان ده‌به‌خشن و ئه‌مڕۆش داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كرێت كه رێبازی ئه‌وان بگرنه‌به‌ر".
شێخ سینان له كۆتاییدا داوای درێژه‌پێدان به هێڵی تێكۆشانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی پاكتاوكاری له دژی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
دایكی شه‌هید فه‌رهاد شیرین عومه‌ر قسه‌ی كرد و سڵاوی له سه‌رجه‌م میوانان كرد. دایكه شیرین وتی، "شه‌هید فه‌رهاد كوڕی هه‌موو پێكهاته‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایه و من له‌سه‌ر رێبازی كوڕه‌كه‌م ده‌بم".
دایكه شیرین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه شه‌هید فه‌رهاد ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به شه‌هیدانی دابوو جێبه‌جێی كرد.
له كۆتاییدا ناسنامه‌ی شه‌هید فه‌رهاد شبلی خوێندرایه‌وه و بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی دڵسۆزی له‌گه‌ڵ شه‌هیدان به‌رزكرایه‌وه.
هـ . ب