ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بینای مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی ڕمێلان لەلایەن ئەندامی مەجلیسی شەهیدان عەلا دەهام و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەجلیسە سەربازی و مەدەنییەکان و نوێنەری هێزە سەربازییەکان خوێنرایەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بێدەنگی جیهان و هێزە نێونەتەوەییەکان.
هەروەها تێیدا هاتووە: "چەند جارێک بوومەلەرزە لە دەوروبەری ئیمراڵی ڕوویداوە، ئەمەش نیگەرانی کردووین دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ شتێک لەبارەیەوە نابیستین و ڕێگە نادرێت بنەماڵە و پارێزەرانی سەردانی بکەن و نیگەرانیەکانمان بڕەوێننەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا دەکات: "ئەو ڕێکخراوانەی بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکەن، پێویستە دەستوبرد جموجوڵ بکەن و گۆشەگیری ڕێبەر بشکێنن و ڕێگە بە سەردانیکردنی بدەن". هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.