بۆردومانی سەر کۆبانێ بەردەوامە

بۆردومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوەندی کۆبانێ بەردەوامە. شوێنێکی بیناسازی و ناوچەی شێخلەر بۆردومان کران.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر جارێکی دیکە پەلاماری ناوەندی شاری کۆبانێی دایەوە.

لە ناوەڕاستی شاری کۆبانێ شوێنێکی بیناسازی بۆردومان کرا. هەروەها ناوچەی شێخلەریش بۆردومان کرا.

تائێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.