بەرنامەی چالاکییەکانی ٢٥ تشرینی دووەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
پلاتفۆڕمی بزوتنەوە و رێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند بە درووشمی " بە ژیان ژیانی ئازادیمان دەپارێزین" چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجام دەدەین.
پلاتفۆڕمی بزوتنەوە و رێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند بە درووشمی " بە ژیان ژیانی ئازادیمان دەپارێزین" چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ئەنجام دەدەین.
پلاتفۆڕمی بزوتنەوە و رێکخراوەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی رێکخراو و بزوتنەوەکانی ژنان بەرنامەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنانیان بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە پارکی ٤ی نیسان لە شاری حەسەکە ئاشكرا کرد. ڕاگەیەندراوەکە بە زمانەکانی کوردی و سوریانی خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی ئازادی ژنان کرا و جەختکرایەوە لەوەی بە ڕوحی بەرخۆدانی سەردەمییەوە پێشوازی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی زیندانەکان کراو و راگەیەندرا: "لەسەر ڕێگەی حەقیقەتی زیندانیانین، بەم بەرخۆدانەوە بە سیستەمی دەسەڵاتداری دەڵێن نا و هەزار جار نا."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سیاسەتی دووژمنان، داگیرکەر، بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەرمەزارکرا.
بانگەوازی خۆپاراستن لە دژی توندوتیژی
لە کۆتایی ڕاگەیانداوەکەدا داوا لە هەموو تەڤگەرەکانی ژنان لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا لە بەرانبەر عەقڵێتێک کە توندوتیژی بەڕێوەدەبات، پەرە بە خۆپاراستن و زانست بدرێت. بە هێزی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە پەرە بە هێزی خۆپارێزی ژنان بدرێت.
لە کۆتاییدا پلاتفۆرمەکە بەرنامەی چالاکییەکانی ڕاگەیاندا کە بە دروشمی 'بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادییەوە خۆمان دەپارێزین' لە نێوان ١٠-٢٥ تشرینی دووەم بە ئەنجامدانی سیمینار، شانۆ، خولی پەروەردەی دەربارەی توندوتیژی دژ بە ژنان و چۆنییەتی پێشخستنی خۆپاراستنی ژنان لە شار و گوندەکان چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.