بەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین: تاوەکو ئازادی بەرخۆدانمان گەورە و بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین رایگەیاند، " تاوەکو هەرێمەکانی ژێر داگیرکەری لە عەفرین و شەهبا ئازاد نەکەین، دەست لە بەرخۆدان بەرنادەین."

ئەمڕۆ ٢٩ی کانونی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی عەفرینە. بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:-

" لەگەڵ دەستپێکردنی شۆرشی سوریا و داواکاری گەلان بۆ گۆڕانکاری و رەدکردنی هەر جۆرە شتێک کە لە بەرژەوەندیاندا نەبێت، دۆخی سوریا بۆ شەڕی دەسەڵات و دابەشکردنی بەرژەوەندیەکان لەنێوان وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی گۆڕا کە دوورە لە بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری دیموکراتی دروستکەر، هەروەها سوربونی رژێمی سوریا لەسەر رەتکردنەوەی گۆڕانکاریەکان و هاویشتنی هەنگاو بۆ چارەسەری دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد.

لە ئەنجامدا، پێکهاتەکانی رۆژئاو وەک کورد، عەرەب و سوریانی بریانیاندا کە لە شەڕی خوێناوی دوور بکەونەوە و هێڵی سێیەمین بە نوێنەرایەتی نەتەوەی دیموکراتی و برایەتی گەلان و هێڵی ئازادی ژنان هەڵبژێرن.

لەبەرئەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر هزری کۆمەڵگەی نەرمە کە بەپێی لۆژیکی کۆمەڵایەتیە و لەبەرئەوەی کە کۆمەڵگا بێ بەڕێوەبەری ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڕێوەبەری خۆسەری لە ٢٩/٠١/٢٠١٤ لە عەفرین راگەیاند و کاری پرەنسیبی ئازادی، دادپەروەری دیموکراتی و بەرەوپێشەوەبردنی بیناسازی ئەنجامدا.

عەقڵیەتی دەوڵەتی تورک کە میراسی مێژووی عوسمانیە و لە ئەنجامی رووخانی داعشدا بێهیوا بوو لە زیندووکردنەوەی میساقی میللی، لە ئەنجامدا عەفرینی داگیر کرد. لەو دۆخەدا هەموو جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتی پێشێلکران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژارد، هەروەها گروپە چەتەکان و شانەکانی چەتەی داعش لە هێرشەکەدا بەکارهێنران. بێگۆمان لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدانێکی گەورە لەلایەن گەلەوە پیشاندرا و ڕۆڵەکانی ئەم گەلە وەک بارین، ئاڤێستا و ئەیلەم داستانی قاڕەمانیان ڕابەر کرد.

دوای کۆچپێکردنی زۆرەملێ بەرەو شەهبا، بەڕێوەبەری خۆسەر لە سایەی یەکگرتوویی دانیشتووانی عەفرین و شەهبا بە هەموو پێکهاتەکان و مەزهەبەکانیانەوە درێژەیان بە تێکۆشان و بەرخۆداندا.

رووداوەکانی زیندانی سەناعە لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، نمونەی باشی فۆبیای تورک و دوژمنایەتیکردنیەتی لەدژی ئارامی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی لە کانتۆنی عەفرین، بەڵێنمان لەبەرانبەر شەهیدان و سوربونمان بۆ بەرزکردنی ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدان لەگەڵ گەلەکەمان نوێ دەکەینەوە تاوەکو رزگارکردنی عەفرینی واری زەیتون و ئاشتی و هەرێمەکانی دیکەی شەهبا.

ف.ق