چەتەکانی داعش لەژێر ناوی سوپای نەتەوەیی سوریادا دەچنە مەنبەج
ئەو چەتانەی داعش کە بەرەو مەنبەج دەچوون لەلایەن راگەیاندنی تورکەوە وەک سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) نیشان دران.
ئەو چەتانەی داعش کە بەرەو مەنبەج دەچوون لەلایەن راگەیاندنی تورکەوە وەک سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) نیشان دران.
تەلەفزیۆنی خەبەرتورک کە لە بەرنامەکانیدا پرۆپاگەندە بۆ چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکات، دیمەنی چەتەکانی داعشی بە نووسینی "سوپای نەتەوەیی سوریا ئۆپەراسیۆنی مەنبەجی تەواو کرد" بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاوکردەوە.
ئەو چەتانەی لەسەر ڕێگەی نێوان عەریمە و مەنبەجن، بە نیشانەکانی سەر قۆڵیانەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە ئەندامی داعشن.
لە دیمەنەکانەوە دەردەکەوێت، چەتەکانی داعش کە یەپەگە لە ساڵی ٢٠١٦ لە مەنبەج دەریکردن، ئێستە دووبارە لەژێر ناوی سوپای نەتەوەیی سوریا (SMO) دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ مەنبەج.