چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٤ کەسی دیکەیان لە عفرین رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین چوار کەسی دیکەیان رفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین چوار کەسی دیکەیان رفاند.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا رایگەیاند، کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی چوارشەممە ئیدریس حەنان تەمەن ٥١ ساڵ و حەنان حسێن حەنان تەمەن ٣٩ ساڵیان لە شارۆچکەی بلبلێ رفاندووە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" ٣١ی ئاب حەیدەر حەنیف عومەر تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی گوندی عەرەب وێرانی سەر بە شارۆچکەی شەرا کە دانیشتووی گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین بوو، رفاندووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی رێکخراوەکە چەتەکانی سوڵتان مورادیش ١ی ئەیلول نوری موسا موسایان لە شاری عەفرین رفاندووە.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی زیاتر لە ١٠ هەزار و ٣٠٠ کەسیان لە عەفرین رفاندووە و بە سەدان کەسیشیان تیرۆرکردووە.