چوار پارچەی کوردستان له کۆبانێ یەکیان گرتەوە

بەکر حاجی عیسا ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڕەشەی داعش و زۆربەی پلانەکانی دەوڵەتان بۆ لەناوبردنی شۆڕش بەردەوامە و وتی: "بە بیرۆکەی نەتەوەی دێموکراتیک کۆتایی بە سیستمی دەسەڵات دەهێنین."

بەکر حاجی عیسا ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) و ئەندامی پەیوەندییە سیاسییەکانی کانتۆنی فورات لەبارەی دەیەمین ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کۆبانێ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

بەکر حاجی عیسا ڕایگەیاند؛ ئەوان پێش ڕاپەڕین بەڕێکخستن کرابوون و میراتی بەرخۆدانیان هەبوو و وتی: "ئێمە لە ١٩ی تەمموز لە کۆبانێ بە ئامانجی ئەنجامدانی شۆڕش دەستمان بە تێکۆشان کرد بەڵام هەندێک کەس لە دژی شۆڕشەکەمان بوونەوە سەرەتا ناویان سوپای ئازاد بوو کە دواتر بوو بە جەبهەت ئەلنوسرە و دواتر بوونە چەتەکانی داعش، ئەمانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕدرا و ناویان گۆڕدرا بەڵام چەمک و مەبەست و هەموو شتێکیان هەر ئەوانەی پێشوو بوون و ئامانجیان لەناو بردنی ئەم شۆڕشە بوو."

بەکر حاجی عیسا ئاماژەی بەوەدا کە شۆڕش بە هەموو شێوەیەک هێرشی کراوەتە سەر و وتی: " لە ١٥ی ئەیلولدا هێرشیان کردە سەر کۆبانێ و ویستیان ئەو شۆڕشە تێکبشکێنن کە لە کۆبانی دەستی پێکردووە. هەمووان دەزانن کێ پشتگیری داعشی کردووە. کاتێک هێرشیان کردە سەر موسڵ ڕژێمی عێراق نەیتوانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش بەرگریی بکات. هەرچەندە هاوپەیمانانیش پشتگیری ڕژێمی عێراقیان دەکرد، بەڵام چەتەکانی داعش لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرت. دوای داگیرکردنی موسڵ ڕوویانکردە ئەو شوێنەی کە شۆڕشی تێدا دەستی پێکردبوو. ڕوویان کردە کۆبانێ و لە ١٥ی ئەیلولەوە لە هەموو لایەکەوە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ هاوکات دەوڵەتی تورک لە سنوورەکانەوە پشتیوانی لە چەتەکانی داعش دەکرد و دەیویست ڕۆح و فەلسەفەی نەتەوەی دێموکراتیک تێکبشکێنێت. بەڵام ڕۆحی بەرخۆدان و ڕاستی ئەم شۆڕشە بە هەموو وڵاتاندا بڵاو بووەوە و کەس نەیتوانی لەناوی ببات.

شارێکی بچووک بە بەرخۆدانی خۆیەوە ناوی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوە

کاتێک باسی کۆبانی دەکەین و کاتێک لەسەر ئاستی جیهان باسی کۆبانێ دەکرێت، گەلان تەنیا بەرخۆدانیان بەبیر دەکەوێتەوە ئەم بەرخۆدانە شەڕی شارێکی بچووک بوو لە دژی هەموو تانک و تۆپخانەکانی داعش. گەل لەگەڵ ڕۆڵەکانیان یەکگرتوو بوون و کۆبانیان پاراست. پێش یارمەتیدانی کۆبانێ هاوپەیمانان پشتگیری سوپای سوریای ئازادیان دەکرد و چەکیان بۆ دابین دەکردن و هەروەها پشتگیری موسڵ یان دەکرد. بەڵام نە موسڵ و نە سوپای ئازادی سوریا نەیانتوانی بەرەنگاری داعش ببنەوە. دیارە بەرخۆدانی کۆبانێ و ناوی کۆبانێ بەسایەی تێکۆشانی یەپەگە و یەپەژەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوە. شەڕڤانان بەڵێنیان بەگەل و ئەو خاکە دابوو کە تاکۆتایی بی پارێزن. ١٢ شەڕڤان لە قوتابخانەی سەرسوری تەنها بە چەکی کڵاشینکۆفیان شەڕیان لەگەڵ سێ تانک دەکرد و تا دوا دڵۆپی خۆێنیان بەرخۆدانیان کرد. ئەمە بناغەی بەرخۆدانی کۆبانێ بوو و بە بەرخۆدان و ئیرادەی گەلی کۆبانێ و سەرکەوتن بەدەست هات و ناوی کۆبانێ لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە. گەلەکەمان له باکوری کوردستانەوە هاتە سەر سنووری کۆبانێ و خاوەندارییان لە کۆبانی کرد."

بەکر حاجی عیسا کۆبانێ بە هێمای بەرخۆدان پێناسە کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆبانێ سەفەربەری ڕاگەیاند و بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی خستە ئەستۆی هەموو کوردان. ڕێبەر ئاپۆ گوتی ئەگەر کۆبانێ بکەوێت کوردستانیش دەڕوخێت هەروەک چۆن کورد لە سەدەی ڕابردوودا هیچ مافێکی نەبوو و ئەگەر سەفەربەریش نەبووایە تا سەد ساڵی داهاتوو هیچ ناسنامەیەکمان نەدەبوو. گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان و تێکۆشەرانی ئازادیی خۆیان گەیاندە کۆبانێ و ڕۆحی ئەو بەرخۆدانە ڕۆحێکی نەتەوەیی بوو، بۆیە دەبێت کۆبانێ ببێتە نموونەیەک بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان، دەبێت هەموو کات هێز لەو بەرخۆدانە وەربگرین و لە بەرژەوەندییە شەخسییەکانمان دوور بکەوینەوە، ئێمە دەبێت نەک تەنها هێز و گەلەکەمان بپارێزین، بەڵکو دەبێت بەرپرسیار بین لە مافەکانی هەموو گەلی کورد."

هێشتا هەڕەشەی داعش هەیە و پیلانێکی زۆر هەیە بۆ لەناوبردنی ئەم شۆڕشە

بەکر حاجی عیسا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "دەبێت کوردستان بپارێزین، دەسەڵاتداران کۆتاییان پێ دێت و تەنیا ڕۆحی بەرخۆدانی گەل دەمێنێتەوە دەبێت ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ لە هەموو قوتابخانەکاندا بخوێنرێتەوە، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێشتا مەترسی داعش ماوە و پیلانێکی زۆری دەوڵەتان بۆ تێکدانی ئەم شۆڕشە لەئارادایە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئێستا دژی ئەم پیلانانە بوەستنەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتداری بهێنن. لەوانەیە داعش لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکابێت، بەڵام خۆی ڕێکدەخاتەوە. ڕاستە دەوروبەرمان گەمارۆ دراوە، جەرابلوس و گرێ سپی و سەرێکانی بوونەتە گۆڕەپانی پەروەردە و ڕاهێنان بۆ داعش. بەڵام دەبێت به ڕێگەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە کۆتایی به سیستەمی دەسەڵاتداری بهێنین."