داگیرکەران گوندەکانی منبج-یان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەندین گوندی باکوری منبجی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەندین گوندی باکوری منبجی تۆپباران کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن و تۆپ و مووشەک گوندەکانی عەرەب حەسەن، عون دادات، عەرەب کێلۆ، جەراد و مەفارید لە منبج بۆردوومان کردووە.
ڕاگەیەندراوە، بەلانیکەمەوە ٨٦ مووشەک و هاوەن بەر ئەو گوندانە کەوتوون. هێرشەکە تا کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی بەردەوام بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی.
ژ.ت