دانیشتووانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رژانە شەقامەکان
بە هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر هەڕێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە شەقامەکان و بە توندی هێرشەکانیان شەرمەزارکرد.
بە هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر هەڕێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە شەقامەکان و بە توندی هێرشەکانیان شەرمەزارکرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە ژێرخانی هەڕێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژینگە و ناوەندەکانی هێزەکانی ئاسایشی لە دێرکەوە تا کانتۆنی شەهبا-عەفرین کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٢ کەسی مەدەنی کە دوانیان منداڵن شەهیدبوو و ٢٥ کەسیش برینداربوون.
هەروەها لە هێرشەکانی سەر کۆبانێدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبووە.
بە هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رژانە شەقام. رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو.
لە رێپێوانەکەدا بێ پسانەوە دروشمی "شەهید نامرن"، "بەڵێن و سوێندمان تۆڵەسەندنەوەیە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترایەوە. لە رێپێوانەکەدا جەماوەر وێنەی شەهید وبریندارەکانیان بەرزکردبووەوە.
جەماوەرەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید بۆ رێزلێنان لە شەهیدان یەک خولەک بە بێدەنگی مانەوە. دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بۆزان خەلیل قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئامانجی هێرشەکان لە ناوبردنی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستانە.
بۆزان خەلیل ئەوەی خستەڕوو کە لە ٥٠ ساڵ تێکۆشاندا بەرخودانێکی بێهاوتا کراوە و ئەو بەرخودانە لەمێژوودا نوسراوەتەوە. خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد ئامانجی دوژمن ئەوەیە کە کوردی بە ئازادی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەژین و وتی، "لەبەر ئەوەی کوردستان دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پرۆژەی رێبەر ئاپۆ جێبەچێ دەکرێت".
خەلیل ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لە شەوی رابردووەوە دەستی پێکردووە، شکستی ئەو دەوڵەتە نیشان دەدات و وتی، لە سەدەی ٢١دا دەوڵەتی تورک لەناودەچێت".