دەیان دانیشتووی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
لە گردبوونەوەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژنان ژیان ئازادی"، "بەرخۆدان ژیانە" و پانکارتی "ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار دەکەین"، "تا گۆشەگیری هەبێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"، "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و وێنەی ئەو مناڵانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران، بەرزکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات، عارف بالی هێرشەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند پێویستە تێکۆشان و بەرخۆدان دژی هێرشەکان بەردەوام بێت، گوتی: "چارەسەری ئەم کێشانە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، کێشەکان چارەسەر نابن. پێویستە هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕابپەڕن و تێبکۆشن، وە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خاوەن هەڵوێست بن".
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، ماجیدە مەسین سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، گوتی: "پێویستە گەلەکەمان دژی ئەم هێرشە داگیرکارییانە خاوەن هەڵوێست بن و هەرگیز بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن".