دایکی ئاشتی دایە هەفۆ گیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی دایە هەفۆ کە لەم دواییانەدا چارەسەری شێرپەنجەی بۆ دەکرا لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
دایکی ئاشتی دایە هەفۆ کە لەم دواییانەدا چارەسەری شێرپەنجەی بۆ دەکرا لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
دایە نەفیە عەزیز ئیبراهیم ناسراو بە دایە هەفۆ لە ساڵی ١٩٤٨ لە قامیشلۆ لەدایک بووە.
دایە هەفۆ، دایکی ١٠ کچ و کوڕە و کوڕێکی بەناو یوسف نەبی (شڤان ڕۆهات) لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە سەریکانی شەهید بووە. هەروەها کوڕێکی دیکەی بەناو حسێن نەبی (چاورەش) شەڕڤانی یەپەگە بوو لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەقە شەهید بوو.
دایە هەفۆ لە ساڵانی ١٩٩٠ بە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان ئاشنا دەبێت، لە کاتی ڕاپەڕینی ١٩ ی تەمووزدا، دایە هەفۆ یەکێک بوو لە دایکانی ئاشتی کە زۆرجار بە مەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەی هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشداری چالاکیەکانی کردووە.
دایە هەفۆ، لە ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و دوێنێ کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە نەخۆشخانەی قامیشلۆ بەهۆی دۆخی قورسی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
تەرمەکەی لە گوندی سێگرکە لە قامیشلۆ بە خاک سپێدرا.