٧ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی شاری كۆبانێ تێپه‌ڕبوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی ٢٥ حوزه‌یرانی ٢٠١٥دا نزیكه‌ی ٢٣٣ كه‌س شه‌هیدبوون و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون. له ساڵی ٢٠١٥دا گروپێك چه‌ته‌ی ده‌مامكدار، چه‌ته‌ی داعش له رێگه‌ی توركیاوه هێرشیان كرده سه‌ر شاری كۆبانێ. زۆرینه‌ی قوربانیان ژن، به‌ساڵاچوو و منداڵ بوون. شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه به به‌رخودانی بێ هاوتای خۆیان كۆبانێیان له چه‌ته‌كان پاككرده‌وه.
'له‌كه‌سایه‌تی گه‌لی كۆبانێدا ته‌واوی كورد كرابوونه ئامانج'
یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی كۆمه‌ڵكوژی كۆبانێ عه‌لی خه‌لێیه و ده‌ڵێت، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه برینێكی گه‌وره‌ی له دڵیان‌دا كردووه‌ته‌وه. خه‌لێ باسی له‌وه‌كرد كه له سه‌ر له‌به‌یانیدا به ده‌نگی گولـله ئه‌وان له خه‌و هه‌ڵسان و به‌م جۆره ئاخاوت، "وتمان له‌وانه‌ی ئاهه‌نگی خۆشی رزگاركردنی سرین بێت، به‌ڵام دواتر بینیمان چه‌ته‌كانی داعش هاتنه ناو شاره‌وه. محه‌مه‌د حاجی له‌لای من بوو، ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێكردین، ئه‌و شه‌هیدبوو. منیش برینداربوون له هه‌ر دوو قاچمه‌وه. دراوسێكه‌م به ناوی ئه‌حمه‌د به هانامه‌وه هات، هه‌وڵیدا بمگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام چه‌ته‌كان چوار ده‌وری ئێمه‌یان گه‌مارۆدابوو".
خه‌لێ باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان دواتر رێڕه‌وێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رزگاربكه‌ن و به‌م جۆره دوا، "ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی به‌و كۆمه‌ڵكوژیه ویستیان گه‌لی كۆبانێ له ناو ببه‌ن. له كه‌سایه‌تی گه‌لی كۆبانێدا ته‌واوی گه‌لی كورد كرابوونه ئامانج".
وه‌حیده شێخ نه‌بی كه له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی كۆبانێدا باوك و منداڵه‌كه‌ی شه‌هیدبوون به‌م جۆره باسی رۆژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كرد، "باوكم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربانگی رۆژوو ئاماده‌بكات هاتبوو بۆ ماڵه‌كه‌م، ماندوبوو. پشووی ده‌دا. ده‌نگی گولـله تا ده‌هات زیاتر ده‌بوو من له باوكمم پرسی كه له ده‌ره‌وه چی رووده‌دات، ئه‌ویش وتی، له‌وانه‌یه ئاهه‌نگی رزگاركردن بێت. دواتر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بیسترا، هاوژین و باوكم چوونه ده‌ره‌وه. من كۆرپه‌كه‌م كه له ناو لانكه‌دابوو خستمه باوه‌شمه‌وه و به‌دوای ئه‌واندا چوومه ده‌ره‌وه. من تێنه‌گه‌یشتم، برای هاوژینه‌كه‌م و هاوژینه‌كه‌ی كوژران. چه‌ته‌كان له ده‌رگایاندا، ئێمه‌یان هێنایه ده‌ره‌وه و ته‌قه‌یان لێكردین له‌وێ باوكم كوڕه‌كه‌م شه‌هیدبوون".
هـ . ب