دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا_نوێکراوەتەوە
دەوڵەتی تورک پاش هێرشەکەی بۆ سەر تەل ڕەفعەت کە تێیدا ٢ سڤیل شەهیدبوون، هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێ و مەنبەج و شەهبا و دێرک و تەل تەمر.
دەوڵەتی تورک پاش هێرشەکەی بۆ سەر تەل ڕەفعەت کە تێیدا ٢ سڤیل شەهیدبوون، هێرشی کردە سەر شاری کۆبانێ و مەنبەج و شەهبا و دێرک و تەل تەمر.
دەولەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوەندی شارەکە. پاشان بە چەکی قورس هێرشێ کردە سەر گوندەکانی ئەلسەیادە و عەون دادات و تۆغار و ئەلدریج.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشە داگیرکارییەکانی زیاتر کردووە، گوندی برج قاسی و کیلۆتێ و مەیاسێ و زرنێتی و سۆغانکە و قنێترێ و عاقیبە و بێنێی شێراوا؛ گوندەکانی تەنەب و مەرەعناز و مالیکیە و ئەلقامیە و شوارغەی ناوچەی شەرا و گوندەکانی عەین دەقنە و مینیق و بیلونیە و شێخ عیسا و حربل و سموقا و تەل مەدیق و تەل جیجان و نێرەبیە و ڕادار و شەعال و خربێت شەعالی ناوچەی تەل ڕەفعەت و کانتۆنی شەهبا بە چەکی قورس تۆپباران دەکات.
لەلایەکی ترەوە، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی مێرگا میرەی دێرک. زانراوە لە ئەنجامی هرشەکە هیچ زیانێک نەبووە.
گوندی ئوم ئەلکەیفی ناوچەی تەل تەمریش تۆپباران کراوە.