دەوڵەتی تورک ٤ کەسی رفاند

دەووڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین ٤ کەسی رفاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوارشەممە هاووڵاتیەکیان بە ناوی فازیل حسێن تەمەن ٤٦ ساڵ لە پێکهاتەی عەرەب لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین رفاندووە و تائێستا هۆکاری رفاندنەکەی دیارنییە.

جەندرمەکانی تورکیش دوو کەسیان بە ناوەکانی موئەد ئەل عەلی و  محەمەد ئەل عەلی خەڵکی شارۆچکەی نەوای دەرعا و حەسەن ئەل حەیاکی خەڵکی حەلەبیان لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە سنور و چوونەناو خاکی تورکیا رفاندووە.