دەوڵەتی تورک لە دێرک کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگرکەردا بۆ سەر وێستگەی گازی سوێدیە لە دێرک ٨ کرێکار شەهیدبوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٢:٣٠ بە کاتی ناوچەکە بە فڕۆکەی شەڕ وێستگەی گازی سوێدیەی لە دەوروبەری دێرک بە دەیان جار بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ کرێکار لە شوێنی رووداوەکە شەهیدبوون و بە دەیان کرێکاریش برینداربوون.

لەو کرێکارانەی کە برینەکانیان قورس بوو ٥ کرێکاریان شەهیدبوون، بەم جۆرە ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هێرشەکەی سەر وێستگەی گازی سوێدیە شەهیدبوون گەیش ٨ کەس.