دەوڵەتی تورک لە عەفرین خوشک و برایەکی ڕفاند
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین خوشک و برایەکی ڕفاندووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین خوشک و برایەکی ڕفاندووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایاگەیاند چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە گوندی باسوتێی شێراوا هەر یەک لە خوناڤ خەلیلی تەمەن ٥٥ ساڵ و براکەی بەناوی بەنگین خەلیلی تەمەن ٣٠ ساڵی ڕفاندووە.
ڕاگەیاندرا کە خوناڤ خەلیل پێش شەش سال لە عەفرینەوە کۆچبەری شاری حەلەب ببوو، لەسەر داوای براکەی سەردانی خزمەکانی کردووە لە گوندی باسوتێ.