دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا ٨ ئەندامی خێزانێکی کۆمەڵکوژ کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا ٨ ئەندامی خێزانێکی شەهید کرد.

لە گوندی سەفیای عین عیسا سەرلەبەیانی ئەمرۆ فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە کۆمەڵکوژییەکەدا ٨ ئەندامی خێزانێک شەهیدبوون.

ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون بەم جۆرەیە: خەلیل سلێمان، وەداح سلێمان، محمەد ئەل عەبۆ، عەبدولرەحمان ئەل عەبۆ، دەلال سلێمان، نادیە سلێمان و منداڵەکانیان بە ناوەکانی جاسم سلێمان و حوسام سلێمان.