دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

لە هێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کە شەوی رابردوودا کرایە سەر گوندی ئەل موستەرحای عەین عیسا، ١٢ کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، کۆمەڵکوژ کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردەسەر گوندی ئەلموستارەحا لە رۆژئاوای عەین عیسا.

راگەیەندراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٢ کەس شەهیدبوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.