دەوڵەتی تورک تەل ڕەفعەتی تۆپباران کرد: ٢ شەهید و ٦ بریندار هەن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس ناوچەی تەل ڕەفعەتی تۆپباران کرد، زانراوە بەهۆیەوە ٢ کەس شەهیدبوون و ٦ کەس برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس ناوچەی تەل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبای تۆپباران کرد. زانراوە لە ئەنجامی هێرشەکە ٢ کەس شەهیدبوون کە منداڵی تێدایە و ٦ کەس برینداربوون.

٤ کەس لە بریندارەکان گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهبا.