دەوڵەتی تورکی داگیرکەری تورک لە عەفرین کەسێکی دیکەی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەژێر داگیرکاریدایە کەسێکی دیکەی ڕفاند.

 

سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاند، چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" و ئەندامانی میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی حەمامی سەر بە شاری جندرێسی عەفرین هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی وەلید محەممەد مامۆ (٥١ ساڵ) ڕفاندووە، کە هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان، لە نێوان ١، ٤،٥، ٧،٨بۆ ٩ی ئەیلولدا، لانیکەم ١٩ کەس لەلایەن داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ڕفێنراون.