دڵژین ئازادیی، گەریلای یەژاستار بە مەراسمێک لە حەڵەب یاد کرایەوە
لە شاری حەڵەب بە مەراسیمێکی جەماوەری گەریلای یەژا ستار دڵژین ئازادیی یادکرایەوە، دڵژین لە مانگی نیساندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی خاکورک شەهید بوو.
لە شاری حەڵەب بە مەراسیمێکی جەماوەری گەریلای یەژا ستار دڵژین ئازادیی یادکرایەوە، دڵژین لە مانگی نیساندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی خاکورک شەهید بوو.
دڵژین ئازادی (هێڤا کلێڤچەک) گەریلای یەژا ستار لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لە بەرخۆدان دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی خاکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو.
مەراسیمی پرسەی شەهید دلژین ئازادیی لە لایەن ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەڵەب لە مەیدانی شەهیدانی گەڕەکی شێخ مەقسوود بەڕێوەچوو.
لەم مەراسیمەدا ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سەربازیی و هەروەها نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشدارییان کرد.
مەراسیمەکە بە نمایشی سەربازی شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە دەستی پێکرد. پاشان ئاڤاشین عەفرین بەناوی هێزە سەربازییەکەوە قسەی کرد و لە کەسایەتی شەهید دلژین دا، شەهیدانی مانگی ئایاری بە بیر هێنایەوە. ئاڤاشین عەفرین وتی: "کچی عەفرینی داگیرکراو بە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و بەرخۆدانی لە خاکورەک بە خوێنی خۆی مێژووی نوسیەوە."
ئاڤاشین عەفرین لە قسەکانیدا ئاماژەی بە خیانەتەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرامبەر دۆزی گەلی کورد کرد و وتی: "شەهید دلژین ئەو باززگانی کردنەی کە پەدەکە بە خوێنی گەلی کوردەوە دەیکات ڕەتکردەوە و کەسایەتی شەهید بریتانی وەکو نمونەیەک بۆ خۆی هەڵبژارد وە تا ساتی شەهیدبوون بەرامبەر دوژمن و خیانەتکاری بەرخۆدانی کرد."
محەمەد کلێڤچەک، ئامۆزای شەهید دڵژین قسەی کرد و وتی: "شانازی بە شەهیدبوونی دڵژین دەکەین، ئەو تێکۆشانی بۆ کوردستانی ئازاد دەکرد، ئێمەش لە پێناو ئامانجە مەزنەکەی گیانی خۆمان دەبەخشین."
لە کۆتاییدا، بڕوانامەی شەهید دڵژین خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و مەراسیمەکەش بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.