فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی گەلانی هەرێمەکە هەرچی پێویست بکات دەیکەن.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگالی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی گەلانی هەرێمەکە هەرچی پێویست بکات دەیکەن.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگالەوە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ئابی ٢٠١٤دا بەبێ ئەوەی یەک فیشەک بتەقێنن هێزەکانی پەدەکە شەنگالیان ڕادەستی چەتەکانی داعش کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هاناوەچوونی گەریلاکانی هەپەگە بۆ گەلی ئێزدی کراوە و هاتوو: "بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەریلاکانی ئازادی، هێزەکانی یەپەژە، یەپەگە و یەبەشە سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بوو. گەنجانی شەنگال لەگەڵ شەڕڤانە قارەمانەکاندا گەلی ڕەسەنی شەنگالیان پاراست".
'بنەماڵەی بارزانی و هێزەکانیان هەڵهاتن'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە دەکات بە دڕندایەتی هێرشەکان لەسەر شەنگال و دەڵێت: "نامۆترین شت و شەرمەزاری ئەوەبوو ماڵە بارزانی خاین و هێزەکانیان زۆر بە ترسنۆکانە و لەترسی گیانی خۆیان گەلیان لەو دۆخەدا جێهشت و هەڵهاتن." ئەوەشی خستووەتەڕوو، شەڕڤانانی ئازادی ئەو جێگە پیرۆزەیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگاکردنی شەنگال پیرۆز کراوە و جەختکراوەتەو لە پاراستنی شەنگال و هاتووە: "بۆ پاراستنی شەنگال و گەلانی هەرێمەکە هەر ئەرکێک بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین."