فیستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر لە دووەمین ڕۆژدا کۆتایی هات
فیستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر کە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە کۆبانێ ڕێکی خستبوو لە دووەم ڕۆژی خۆیدا کۆتایهات.
فیستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر کە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا لە کۆبانێ ڕێکی خستبوو لە دووەم ڕۆژی خۆیدا کۆتایهات.
دوێنێ لە کۆبانێ ٤هەمین فیستیڤاڵی شەهید باوەڕ ئاگر بە چالاکی وەرزشی دەستیپێکرد، ئەمڕۆ کۆتایهات.
لە چالاکیەکەدا ماوا تۆڵهەڵدان بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک گەنجان مکوڕن لەسەر خواستی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریکردن لە شەهیدان.
ئیسلم بۆزانی دایکی شەهید ئامارا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا شەهید باوەڕ بە تێکۆشانەکانی وەڵامی دووژمنی دایەوە و بە دووژمنی گووت ئیدی هیچ کاتێک گەنجان لە بەرامبەر دووژمندا سەر دانانەوێنن.
هەر لە فیستیڤاڵەکەدا سینڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی تێکۆشانی شەهید باوەڕ پیشاندرا. وە گرووپە هونەرییەکانی ڕەقە، جودی، گۆڤەندی دایکانی کۆبانێ و گەنجانی شۆڕشگێڕی کارە هونەرییەکانی خۆیان پێشکەشکرد.
فیستیڤاڵەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەندان حەسەن دێرک و ئایجان کۆبانێ و شانۆگەرییەک لە لایەن باوکی تەیار و ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ کۆتایهات.