گەل لە دژی کۆمپانیا دابەشکردنی کارەبا وەستایەوە

لە دژی رۆڵی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا لە ئاگرکەوتنەوەکاندا، رێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد و رایانگەیاند، "ئەو کارەساتە دەریخست کە کورد لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی کێشەیە".

رێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە جنار و شەمرەخ کە ٢٠ی حوزەیران روویدابوو، لەبەردەم کۆمپانیا دابەشکردننی کارەبای دیجلە (دەداش) کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی سازکرد. لە ئاگرکەوتنەوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو و بە دەیان کەسیش بریندارببوون، بە هەزاران دۆنم زەویش سوتابوون، هە هەزاران سەر مەڕوماڵات مردارببوونەوە و بریندارببوون. خەڵکی ئەو ناوچانە باس لەوەدەکەن ئاگرکەوتنەوە بە هۆی کەمتەرخەمی دەداش لە نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا روویداوە.

بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و چەندین کەس بەسشدارییان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا کرد و پلاکاردی 'دەبێت دەداش لە خزمەتی خەڵکدا بێت نەک دەسەڵات" یان بەرزکردەوە.

هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە محەمەد شیرین گوربوز رایەگیاند، کە چەندین ساڵە سیاسەتی چەپەڵ بەسەر کورددا پەیڕەو دەکرێت و وتی، "دەسەڵاتداری ئەو دامەزراوانەی بۆ خزمەتی گەل بوون، فرۆشتوونی. خزمەتگوزاری کارەباین بۆ خەڵک بە رەوا نەبینی. لە هەرێمەکە ئاگرکەوتەوە. ئێمە بە هۆی کەمتەرخەمی دەداشەوە شەرمەزاری دەکەین".

هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی پنار ساکیکیش وتەیەکی پێشکەش کرد و مردنی ١٥ کەسی بە هۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە بیرهێنایەوە و ئەوەی خستەڕوو کە ئاگرەکە بەهۆی کەمتەرخەمی دەداش و نوێنەکردنەوەی تۆڕەکانی گواستەنوەی کارەبا کەوتووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە دەیانەوێت خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە و بابەتەکە پەردەپۆش بکەن.

لای خۆشیەوە پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایا سەرنجی بۆ سەر کەمتەرخەمی نابەرپرسیارێتی دەداش راکێشا و ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە دەداش کۆنترۆڵ بکرێت. هەموو کاربەدەستان لە مردنی ئەو ١٥ کەسە بەرپرسن. هەوڵەکانمان بۆ لێپێچینەوە لەو رووداوە بەردەوام دەبن. دەبێت زیانلێکەوتوان لە رووی مادی و مەعنەویەوە قەرەبوو بکرێنەوە و دادپەروەری بچەسپێندرێت".

هـ. ب