گەل لە ڕۆژئاوا دژ بە هێرشەکان ڕژانە مەیدانەکان

کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی داگیرکاری و هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە مەیدانەکان و پەیامی بەرخۆدانیان بەرز کردەوە.

بە هەزاران کۆچبەری عەفرین و هاوڵاتی شەهبای کانتۆنی شەهبا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکیان ئەنجامدا.

لەناوەندی شاری شەهبا چالاکی بەڕێوە چوو، ئەندامی ئەنجوومەنی شاری تل ڕەفعەت، لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوانی دژ بە خەڵکی سڤیل-یان شەرمەزار کرد و بەڵێنی بە ڕێبازی شەهیدان و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نوێ کردەوە.

هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی شێراوا دیداری ڕێبەر ئاپۆی له گەڵ بنەماڵەکەی پیرۆز کرد و هەروەها شەهیدانی بەرخۆدانی به بیرهێنایەوه و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد.

هەروەها بەهەمان مەبەست دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و ئەنجومەنەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کانتۆنەکانی ڕەقە، تەبقە، دێرزۆر و منبج، کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا و بنەماڵەی شەهیدان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاردانەوەیان نیشان دا و هاوکات جەختیان لە یەکڕیزی گەلانی هەرێمەکە کردەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکاندا بانگەوازی لە هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا کە ڕێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بکەن و ڕایانگەیاند: "بە پابەند بوون بە بەها دیموکراسییەکان، درێژە بە بەرخۆدانی ڕەوای خۆمان دەدەین و بۆ ئایندەیەکی ئارام و سەلامەت تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین."