لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی سورەیایی دیموکراتیک چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.
لە چاوپێکەوەتنەکەدا هاوسەرۆکی پارتی سورەیایی دیموکراتیک مادلین خەمیس ئاماژەی بەوەدا وەک پارتێکی ئاشووری بەشداری هەڵمەتی ئازادی دەبین، چەندین جاریش لە هەرێمەکەدا بەشداری چالاکی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ئیمراڵی بووین.
هەر لە قسەکانیدا مادلین خەمیس ئەوەی دەستنیشانکرد عەبدوڵا ئۆجالان شایەنی ئازادی جەستەییە، بۆیە لەم ڕووەوە چ شتێک لە گەلی ئاشووری داوابکرێت ئامادەی ئەنجامدانن.