بە دیمەن

گەنجانی کۆبانی سڵاو لە بەرخۆدانی گەنجانی باکووری کوردستان دەکەن

بە دەیان ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج بە ڕێپێوانێک سڵاویان لە بەرخۆدانی گەنجانی باکووری کوردستان کرد.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج بە چالاکییەک سڵاویان لە بەرخۆدانی گەنجانی باکووری کوردستان کرد و پێداگریان لە پشتگیریکردنی گەنجانی باکوور کرد.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە دەستی پێکرد و تا گۆڕەپانی ئاشتی بەردەوام بوو.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی باکوور" بەرزکرایەوە و لە گۆڕەپانی ئاشتی خولەکێک ڕێزگرتن ئەنجامدرا.

ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە کانتۆنی فورات محەمەد مەحمود قسەی کرد وئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک شکستی هێناوە و دەست دەگرێت بەسەر ئەو شارەوانیانەی کە بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون. 

محەمەد بەم شێوەیە دوا: "دەوڵەتی تورک لە چیا ئازادەکان، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەنانەت لە ئیمراڵیش شکستی هێناوە و ئێستا دەست بەسەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستاندا دەگرێت. ئێمە وەک گەنجان بە ڕۆح و گیان لەگەڵ گەنجانی باکووری کوردستانین و ئامادەین بۆ هەر ئەرکێک بخرێتە ئەستۆمان".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.