گوندەکانی منبج تۆپباران کران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و جەتەکانی بە چەکی قورس ماڵی کەسانی مەدەنی لە گوندەکانی منبجی تۆپباران کرد.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ماڵی کەسانی مەدەنی لە گوندی ئەلموحسەنلی لە باکوری رۆژئاوای کانتۆنی منبجیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گوندەکە بە ٤ موشەک کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامدا زیان بەر ماڵ و مڵکی هاووڵاتیانی مەدەنی کەتووە.