هاووڵاتیانی عەفرین و شەهبا لە دژی هێرشەکان رێپێوانیان کرد

دانیشتوانی شەهبا و عەفرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رژانە گۆڕەپانەکان و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

دانیشتوانی عەفرینی داگیرکراو کە لە شەهبا وەک کۆچبەر دەژین و خەڵکی شەهبا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رژانە گۆڕەپانەکان.

بە هەزاران کەس لە تل رەفعەت کۆبوونەوە و بە وێنەکانی ئەو چوار کەسەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تل رەفعەت شەهید بوون، رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکە لە ناوچەی فافینەوە دەستیپێکرد، تا فێرگەی شۆفێری بەردەوام بوو.

دانیشتوانی کەمپی بەرخودان، فافین، بابنسێ، تل شەعیر و گوندەکانی سەر بە ناوچەی فافین لە رێپێوانەکەدا بەشداربوون.

لە رێپێوانەکەدا هێرشەکان شەرمەزار کران و پێداگری لەسەر بەرخودان بەرامبەر بە هێرش و داگیرکەری نیشان درایەوە.