حکومەتی دیمەشق رووخا
راگەیەندرا کە سوپای سوریا لە پایتەختی ئەو وڵاتە تێکشکاوە و بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا، وڵاتەکەی جێهێشتووە.
راگەیەندرا کە سوپای سوریا لە پایتەختی ئەو وڵاتە تێکشکاوە و بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا، وڵاتەکەی جێهێشتووە.
راگەیەنەدرا کە دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوای ئەوەی بە تەواوەتی حەما و حومسی کۆترۆڵکردووە، دیمەشقیشی کۆنترۆڵ کرد و سەرۆکوەزیرانی سوریا محەمەد غازی جەلالی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە کە ئامادەی هاوکارین لەگەڵ حکومەتی راگوزەر.
جەلای ئەوەی خستەڕوو کە ئەمڕۆ دەچێتە نوسینگەکەی و درێژە بە کارەکانی دەدات و داوای لە هاووڵاتیانی سوری کرد کە زیان بە مڵک و ماڵی گشتیی نەگەیەنن. جەلالی باسی لە هەواڵەکانی پەیوەست بە رۆیشتنی ئەسەدی نەکرد.
هەتەشە لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا بە هێرشەکەی بۆ سەر حەڵەب دەستی بە جموجۆڵ کرد و دوای حومس و حەما، دیمەشقیشی کۆنترۆڵ کرد. هەتەشە رایگەیاند، سەرۆکی دەوڵەت بەشدار ئەسەد لە وڵاتەکە هەڵاتووە.