بە دیمەن

هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامن: خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هێزە داگیرکەرەکان ناوچە سڤیلەکان بۆردوومان دەکەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو هەرێمی جیاوازی لە ناوەندی شاری قامیشلۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان کرد.

پاشان هێرشی کردە سەر بینای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی سینا، هەروەها بینای کۆمپانیای ساتکۆپ لە گەڕەکی قەنات سوێس بۆردوومان کرا.

داگیرکەران لەگەڵ ئەوەی بەردوامن لە بۆردوومانی قامیشلۆ، ڕێگەی وشکانی عەلی فەرۆشیان بۆردوومان کرد.

هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەنجامی بۆردوومانەکە نییە.

دێرک

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی مێرگا میرەی دێرک.

داگیرکەران کارگەی جانتای گوندەکەیان بۆردوومان کرد. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانی ماددی هەبووە.

داگیرکەران لە هەرێمی کۆچەرات هێرشیان کردە سەر گوندی بەستا سوسێ و لە دێرکیش هێرشیان کردە سەر بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

لە ترپەسپیش دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر وێستگەی کارەبا.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی سوێدی دێرک.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کارگەی پلاستیکی گوندی مێرگا میرەی دێرک و چیای قەرەچووخ و گوندی بەستاسوسێ و بازگەی ئاسایشیان لەسەر ڕێگەی عەندوەر بۆردوومان کرد.

درۆن و سیها خرانە خوارەوە

شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایانگەیاند لە گوندی مەحسنلی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (سیها)ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خراوەتە خوارەوە.

هەروەها ڕایانگەیاند ٢ درۆنی بۆردوومانکەر خراونەتە خوارەوە.