هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
هێرشە داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شنگاڵ بەردەوامە.
کۆمیتەی وزەی کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، به هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک له کۆبانێ کارەبا پچڕاوه.
جێی ئاماژەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شاری کۆبانێ، ناوەندە گشتیە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە و وێستگەی کارەبای بۆردومان کرد و لەئەنجامدا زیانێکی گەورەی ماددی کەوتووتەوە.
کۆمیتەی وزەی کانتۆنی فورات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وێستگەکە بەتەواوی لەکار کەوتووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کانتۆنی فورات،
وێستگەی نەوت و بیرەکان کرانە ئامانج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەروەها وێستگەیەکی نەوتی لە تربه سپی، باباسی و سەنتەرێکی کۆکردنەوەی نەوت وسووتەمەنی لە تەپەی بەرێ بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوای هێرشەکانی بۆ سەر وێستگەکانی نەوت و سووتەمەنی، بیرە نەوتیەکانی بۆردومانکرد.
هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی لە تل تەمەر بۆردومان کرد کە تا ئێستا هیچ زانیارییه ک له بارەی زیانەکانەوە بەدەست نەگەیشتووه.