هەرەئە: سەربازێک و چەتەیەکی تورک کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند لە هەرێمی مەری و بابی داگیرکراو، لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیاندا سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک کوژراون.
هەرەئە ڕایگەیاند لە هەرێمی مەری و بابی داگیرکراو، لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیاندا سەربازێک و چەتەیەکی دەوڵەوتی داگیرکەری تورک کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) لە سەر ماڵپەری خۆی، پەیوەست بە چالاکیەکانی ١٧ی شوبات، بەیاننامەیەکی دا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە بێ وەستان، لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە، هێزەکانمان لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤دا دوو چالاکیان ئەنجام دا.
هێزەکانمان لە هێڵی مەریە چالاکیەکی نیشان شکێنی لە دژی چەتەکە داگیرکەرەکان ئەنجامدا و چەتەیەیەکی کورشت.
هەر لە هەمان ڕۆژدا لە هێڵی بابێ لە دژی بنەکەی ئەبوو زێدانی داگیرکەری تورک، چالاکیەکی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا سەربازێکی تورک کوژرا."