هەرەئە: سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژران
هەرەئە ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین چالاکیان ئەنجامدراوە، گوتی: "لە ئەنجامی چالاکییەکان سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژراون".
هەرەئە ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین چالاکیان ئەنجامدراوە، گوتی: "لە ئەنجامی چالاکییەکان سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژراون".
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین چالاکیان ئەنجامدراوە، گوتی: "لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، چالاکی تۆڵەسەندنەوە و وەڵامدانەوە ئەنجامدراون.
لەم چوارچێوەیەدا:
* لە ١٤ ی تشرینی یەکەم بە چالاکیی تایبەت بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەزاز و باب و دەبکە کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٣ سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوون، کوژراوەکان یەکلا نەبوونەتەوە.
* لە ١٥ ی تشرینی یەکەم لە هێڵی مار لە چالاکییەکی نیشانەشکێنی چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا.
* لە ١٧ ی تشرینی یەکەم لە هێڵی شەرا لە چالاکییەکی نیشانەشکێنی چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا.
* لە ١٩ ی تشرینی یەکەم بە چالاکیی تایبەت بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باب کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا سەربازێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژرا.
* لە ١٤ ی تشرینی یەکەم بە چالاکیی تایبەت بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە هێڵی باب و مار و شێراوا کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران، ٢ سەربازی داگیرکەری تورک و ٥ چەتەی داگیرکەر برینداربوون. ئەنجامی چالاکییەکان هێشتا ڕوون نەبووەتەوە.
لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان، ١ سەربازی دوڵەتی داگیرکەری تورک و ٤ چەتەی داگیرکەر کوژران، هەروەها ٥ سەربازی داگیرکەری تورک و ٥ چەتەی داگیرکەر برینداربوون".