'هیوایی ئازادی بناغەی تێکۆشانمانە و بەرخۆدانم بۆ ئازادییە'

هێڤین جەمیل داود کە کۆچبەرێکی عەفرینیەوە و لە ٢٩ی تشریینی دووەم بە هۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە سەرلەنوێ لە شەهباوە کۆچی قامیشلۆیی کرد، وێڕایی سەختیی ژیانی کۆچبەریی هێشتا بە بڕیارە لەسەر تێکۆشانی ئازادی.

بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر شەهبا و تل ڕەفعەت، گەلی هەرێمەکە بۆ پاراستنی گیانیان پێکڕا کۆچی ناوچەکانی دیکەی ئیدرارەی خۆبەڕێوەبەرییان کرد. هێڤین جەمیل داود کە دایکی پێنج کچ و سێ کوڕە، ژنە کۆچبەرێکی عەفرینییە، بەهۆیی هێرشەکانەوە لە شەهباوە بەرەو قامیشلۆ کۆچی کردووە، بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەیی بەوەدا بە بەرخۆدانمان ئازادیمان بەدەست دەهێنینەوە.

'بە بەرخۆدان کۆتایی بەم ستەمە دێنین'

دایکە هێڤین باسی لە سەختی ڕێگەیی گەشتنیانی بە قامیشلۆ کرد و وتی: "نازانم چیمان بەرانبەرییان کردووە کە لەسەر خاکی خۆمان هەڵمان دەکەنن، بۆچی ئەم ستەمە دەکەن!. عەفرین جێگەیی باوباپیرانمانە، ئەو خاکە بە مانایی بوونی ئێمە دێت. لە بەرخۆدانمان بەردوام دەبین و عەفرین بەدەست دەهێنینەوە. کوڕ و هاوژینەکەم لەدەستداوە، لەگەڵ ژیانی کۆچبەرییدا ئەم ئازارەمان زیاتر دەبێت."

هێڤین جەمیل باسی لە خراپەکاریی و تاڵانکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد و ئاماژەی بەوەدا هەموو هەڕەشەیەکییان لەسەر سەروماڵیی خەڵکەکە دەکرد. دەیانویست توندوتیژیی بەرانبەر ژنان بکەن.

'هیوای ئازادی بناغەی تێکۆشانمانە'

هێڤین باسی لە زەحمەتییەکانی ڕێگەی کۆچبەرییانی کرد و ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەدە گەورە و بچووک بەهۆیی سەختییەکانەوە دەمردن و ئەمەیی وت: "هیچ هەڵەیەکمان نەکردووە، تەنها ژیانی ئارام و ئاشتیمان دەوێت. کوردان لە گەڕانی دادپەروەرییدایە بۆ دەستهێنانی مافەکانی. تا لە ژیاندابین جەختەکەینەوە لەسەر مافەکانمان. هیوایی دادپەروەری و ئازادیی بناغەیی تێکۆشانمانە."