هێزەکانی رزگاری عەفرین تۆڵەیان کردەوە: ٢٤ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران
راگەیەندرا کە لە چالاکییەکانی هیزەکانی رزگاری عەفریندا ٢٤ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون، کە دوانیان سەربازی تورکن، هەروەها ١٣ سەربازی تورک و چەتەی داگیرکەریش برینداربوون.
راگەیەندرا کە لە چالاکییەکانی هیزەکانی رزگاری عەفریندا ٢٤ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون، کە دوانیان سەربازی تورکن، هەروەها ١٣ سەربازی تورک و چەتەی داگیرکەریش برینداربوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین ئەنجامنامەی زنجیرەیەک چالاکییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە شێوەیەکی نامەردانە بە بەرچاوی جیهانەوە پەلاماری گەلەکەمان دەدات، بەڕێوەبەران و پێشەنگانی شۆڕش دەکاتە ئامانج. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەشدا زنجیرە چالاکییەکانی بەرپەرچدانەوە و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی ماوەکانی رابردوومان بەردەوامن، بەتایبەتی بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان زەلال، مەزڵوم، دیار و ئالاف لە هێڵی باب، مارع، عەزاز، شەرا و شێراوا چالاکی ئەنجامدران..
لەو چوارچێوەدا؛
رۆژی ٩ی ئەیلول لە هێڵی عەزاز لە چالاکییەکی تایبەتدا ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران.
رۆژی ١٠ی ئەیلول لە چالاکیەکی هەڵکوتانەسەردا لە هێڵی باب لە بەرامبەر گروپە چەتە داگیرکەرەکاندا، ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٤ چەتەش برینداربوون. هاوکات لەو چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێلێک کە دۆشکای بەسەرەوە بوو لەناوبرا.
لە رۆژی ١١ی ئەیلولدا لە هێڵی شەرا لە ئەنجامی چالاکییەکی تایبەتدا ١ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژرا و هەروەها لەو رۆژەدا لە مارع بە چالاکی نیشانەشکێنی ١ چەتە کوژرا.
لە ١٧ی ئەیلولدا هێزەکانمان چالاکی هەڵکوتانە سەریان لە هێڵی عەزاز لە دژی گروپە چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٥ چەتەی داگیرکەر کوژران.
لە رۆژی ٢٣ی ئەیلولدا لە هێڵی عەزاز لە چالاکی نیشانەشکێنیدا ١ چەتەی داگیرکەر کوژرا.
لە ٢٣ی ئەیلولدا لە هێڵی باب لە چالاکی دتایبەتدا ٢ سەربازی دەوڵەتی تورک بریندارکران.
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا لە هێڵی شەرا لە چالاکی نیشانەشکێنیدا ١ چەتەی داگیرکەر کوژرا.
لە ٨ی تشریی یەکەمدا لە چالاکییەکی تایبەتدا لە هێڵی باب ١ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا و ٢ سەربازیش برینداربوون.
لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە هێڵی مارع لە چالاکییەکی تایبەتدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر برینداربوون. لە هەمان رۆژدا لە هێڵی شێراوا هێزەکانمان لە رێگەی تیمە پسپۆڕەکانەوە چوونە ناو مۆڵگە و خێمەکانی داگیرکەران. بێ ئەوەی هەستیان پێبکرێت، هێزەکانمان بە نارنجۆک و چەکی سوک بە شێوەیەکی کاریگەر لە داگیرکەران و مۆڵگەکانیاندا، مۆڵگەکان و چەکێکی دۆشکای ١٢ و نیو لەناو چوون و هەروەها هەڤاڵانمان چوونەسەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانیاندا گرت. لە ئەنجامدا ٩ داگیرکەر کە یەکێکیان بە ناوی نادر حەسەن لە فەرماندەکانی چەتەکانی فەیلەق شام بوو، کوژران و ٣ چەتەی داگیرکەریش برینداربوون. هاوکات لەو چالاکیەدا؛ ٢ چەکی ئەی کەی ٤٧، ٦ مەخزەنی ئەی کەی ٤٧، بڕێک تەقەمەنی، ١ رەختی ئەی کەی ٤٧، فلاش و کارت و .. دەستیان بەسەردا گیرا.
لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەماندا، ٢ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ٢٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و هەروەها ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر و ٧ چەتەی داگیرکەریش برینداربوون".