هێزەکانی رزگاری عەفرین یادی شەهید ژیان جودییان بەرزڕاگرت
هێزەکانی رزگاری عەفرین بە ڕاگەیاندرواێک یادی شەهید ژیان جودییان بەرزڕاگرت و راشیگەیاندووە، "شەهید وژیان بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی بووە نمونەی شۆڕشگێڕی سەردەم".
هێزەکانی رزگاری عەفرین بە ڕاگەیاندرواێک یادی شەهید ژیان جودییان بەرزڕاگرت و راشیگەیاندووە، "شەهید وژیان بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی بووە نمونەی شۆڕشگێڕی سەردەم".
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین-هەرەئە بە ڕاگەیاندراێک یادی شەهید ژیان جودی (بێریڤان دەمیرجی) کردەوە کە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید ژیان جودی کراوە و هاتووە: "هاوڕێمان ژیان لە زێدی قارەمانان، جزیرا بۆتان لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، داستانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر دانابوو و لە تەمەنی گەنجیەیەوە دەستی بە لێگەڕینی ئازادیی کردبوو. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاند و بووە نمونەی شۆڕشگێڕێکی سەردەم." ئاماژەش بەوەکراوە شەهید ژیان لەگەڵ هەڤاڵانی خۆیدا چیچەک کۆبانێ، جودی ڕەشۆ، دڵشێر سەریکانێ و جودی گاباردا لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەرێمی عەفرین گەیشتن بە کاروانی نەمران.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەی شەهیدانی ڕزگاری کوردستان دراوە و هاتووە: "هاوڕێمان ژیان کە تەرمەکەی ماوەیەکی زۆر لە دەستی دووژمندا بوو، لە تشرینی یەکەمدا لە لایەن هێزەکانی ڕزگاری عەفرینمانەوە بە سەلامەتی وەرگیرایەوە. دواتر لە لایەن گەلی عەفرینمانەوە بە مەراسیمێکی شایستە بەخاکسپێردرا. وەک تیمەکانی شەهید ئاڤێستای هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لەسەر ڕێگەی ئاڤێستا، کارکەر، ژیان و چیچەکان مزگێنی ڕزگارکردنی عەفرین بدەین بە تەواوی ژنان و گەلەکەمان."
ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: ژیان جودی
ناو و پاشناو: بێریڤان دەمیرجی
ناوی دایک و باوک: فاتمە- وەیسی
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی عەفرین- ٣٠کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.