هێزەکانی رزگاریی عەفرین لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە رۆژانی ١ بۆ ٣ی حوزەیران لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، اگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانی رزگاریی عەفرین دا هاتووە:
"لە نێوان رۆژانی ١ بۆ ٣ی حوەزیران دا لەلایەن هێزەکانمانەوە زنجیرە چالاکییەکی کاریگەری وەڵامدانەوە ئەنجامدران. لەو چالاکییانەدا ئەو سەربازان و چەتانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرانە ئامانج، کە لە ئێستادا لە عەفرین لە دژی هاووڵاتییان عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕن و بۆ ئەوەش هەموو جۆرە گوشار و زۆردارییەک لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدەن. لەو چوارچێوەیەدا:
رۆژی ١ی حوزەیران
هێزەکانمان لە مارع لە دژی خاڵێکی چەتەکان چالاکییەکیان بە درۆن ئەنجامدا. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو چالاکییەدا روون نەبووەتەوە.
هێزەکانمان لە گوندی داگلیباشێ لە باب لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران. هەروەها دۆشکایەک و ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێنرا.
رۆژی ٢ی حوزەیران
هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خۆش لە عەزاز چالاکییەکیان لە دژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو چالاکییەدا روون نەبووەتەوە.
هێزەکانمان لە هەمان رۆژدا لە نێوان گوندەکانی گۆبەلێ و باسلێ لە عەفرین لە دژی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشێنرا و ئەفسەرێک و ٧ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون.
رۆژی ٣ی حوزەیران
هێزەکانمان لە دەورووبەری گوندی باسوفان لە دژی گروپێک لە سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران و ٤ سەربازی تریش بریندار بوون.
لە عەفرین لە دژی کارگەیەکی گازی سەر بە چەتەکان چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کارگەکە بە تەواوی لەبەریەک هەڵوەشا.
لە چالاکییەکانی ئەو ٣ رۆەژەدا بە گشتی ١٢ سەرباز و ٢ چەتە کوژران و ٧ سەربازیش بریندار بوون".
ژ.ت