هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٧ داگیرکەر لە باب کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانیان دا لە ناوچەی باب-ی داگیرکراودا ٧ داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، چالاکیی وەڵامدانەوەیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هێزەکانیان لە ١٧ی حوزەیراندا لە گوندی ئەبلێ لە شارۆچکەی باب-ی داگیرکراودا دوو چالاکییان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە ئەنجامی ئەو دوو چالاکییە تایبەتەدا ٧ چەتە کوژراون و ٧ چەتەی تریش برینداربوون.

هەروەها لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان تێکشکێنراوە.

ژ.ت