هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ماجید ئەلئەقرەع ئاشکرا کرد، کە بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبووە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ماجید ئەلئەقرەع ئاشکرا کرد، کە بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کردووە. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ماجید ئەلئەقرەع لە کاتی بەشداربوونی لە خولێکی پەروەردە لە دژی ماددە هۆشبەرەکان، بەهۆی وەستانی دڵەوە شەهیدبووە.
زانیاری لە سەر ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناو و پاشناو: ماجید ئەلئەقرەع
ناوی دایک: حەیات
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: تەبقا، ١ی ئایاری ١٩٧٤
شوێن و کاتی بەشداربوون: تەبقا، ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
هەرلە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هاوڕێ ماجید لە کاتی بەشداربوونییەوە دیسپلینێکی سەرنجڕاکێش و بەشداربوونێکی کارای لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگە نیشانداوە. بەهەموو وزە، بەرپرسیارێتی و وریاییەوە ئەرکەکانی بەجێگەیاندووە. سەرباری ئەوەی ماوەیەکی کەمبوو بەشداری ریزەکانمانی کردبوو، بەڵام نمونەی لەخۆبوردەیی و تێکۆشانی بێوچاونبوو لە پێناو پاراستنی ئارامی هەرێمەکەی."
لەراگەیەندراوەکەدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید، بەڵێنی درێژەدا بە رێبازی شەهیدان دووپات کراوەتەوە.