هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماری هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماری هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە و گوتی: "دەوڵەتی تورک ٦٨٥ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکە و لە ئەنجامدا ١٧ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٤٨ برینداربوون".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئامارەکە بەم جۆرەیە:

"هێرشی فڕۆکەی چاودێری: ٩٩

هێرشی فڕۆکەی جەنگی: ١٣

تۆپباران: ٥٧٣

بەگشتی دەوڵەتی تورک ٦٨٥ جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ سڤیل و ٣ ئەندامی هێزە سەربازییەکان شەهیدبوون ، بەگشتی ١٧ کەس لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون.

هەروەها:

٣٩ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.

٩ ئەندامی هێزە سەربازییەکان برینداربوون.

بەگشتی ٤٨ کەس برینداربوون.

هێزەکانمان بەردەوامن لەسەر ئەرکەکەیان بۆ خزمەتی گەل و خەباتکردن بۆ بنیاتنانەوە و بڵاوکردنەوەی ئارامی و سەلامەتی پێویست بۆ هاوڵاتیان".