هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە چالاکیەکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە:
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە هاتووە:
"لە دژی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، کە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیڕەوی دەکەن، چالاکی تۆڵەسەندنەوە و وەڵامدانەوەمان ئەنجامداوە."
لەم چوارچێوەیەدا؛
١- لە ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم یەکینەکانمان لە تیمی شەهید ئاڤێستا لە عەزاز چالاکی نیشانشکێنی-یان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١چەتەی داگیرکەر کوژرا.
٢- لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا لە چالاکیەکی نیشانشکێنیدا ١چەتەیەکی داگیرکەر لە هێڵی مارع کوژرا.
٣- لە ٢٦ی تشرینی یەکەم لەکاتێکدا کە چەتە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر هێڵی شێراوا، هێزەکانمان بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامیان دایەوە. لە ئەنجامدا کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە و تەرمەکانیان لە ناوچەکەدا بەجێهێشت و هەڵهاتن. جارێکی تر کە دەیانەویست تەرمەکانیان هەڵبگرنەوە، دیسان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی ئەحمەد ڕاید ملدون،٣ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون. هەر لەهەمان ڕۆژدا، بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێڵەکانی باب، مارع و شێراوا بە چالاکی تایبەتی هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج لە ئەنجامدا ١١سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بریندار بوون.
لە ئەنجامی ئەم چالاکییانەی هێزەکانماندا؛ ٥ چەتەی داگیرکەر کوژراون، ١١سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ٣ چەتەی داگیرکەر برینداربوون".